بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرداری سەرتیپی پاسدار« ئەمیرعەلی حاجی زادە» سەرکردەی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەراوێزی کرانەوەی پیشانگای « ڕاوە داڵ» لە تاران لە نێو پەیامنێراندا وتیشی: ئێران لە بواری موشەکی لە ڕیزی دەستەڵاتدارانی ناوچەکەو چەند وڵاتی گەورەی جیھانە.
سەرداری سەرتیپی پاسدار« ئەمیرعەلی حاجی زادە» پیشانگای « ڕاوە داڵ»ی بە پەندێک زانی بۆ دوژمنانی ئێران و پێی داگرت: ئەگەر دوژمن ھەڵەیەکی لێ دەرکەوێت بێ گومان وەڵامێکی گورچکبڕ چاوەڕوانی دەکات.
لە سەروبەندی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز پیشانگای « ڕاوە داڵ» داگری فڕۆکەبێ فڕۆکەوانە سەرنخونکراوەکانی ئەمریکاو یان ئەوانەی کە بەدەستکەوت لێی گیراون ئەمڕۆ شەممە لە باخی مۆزەخانەی بەرەڤانیی پیرۆزی تاران کرایەوە.
سبەینێ یەکشەممە ٢٢ی سپتامبەر ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵگەڕی دەست پێ بوونی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی عێراق دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سوپای دەست درێژکاری سەددامی دیکتاتۆری ڕوخاوولەنێوچووی عێراق ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ ( سپتامبەری ١٩٨٠) بەو خەیاڵەی کە لە ماوەی حەوتەیەک دا تاران داگیر دەکات، شاڵاوێکی بەربڵاوی بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی خەڵاتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژی ئێران دەست پێ کرد.
.......
340